نوێترین ئاماری قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا راگه‌یه‌ندرا

نوێترین ئاماری قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا راگه‌یه‌ندرا

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا،  لەبارەی ئاماری قوربانی بوومەلەرزەکە رایگەیاند "بەداخەوە تا ئێستا لەو کاولکارییەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە دروستبووە، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەمان کە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 16 هەزار و 170 کەس".

شوبات 10, 2023 09:15
نوێترین ئاماری قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا راگه‌یه‌ندرا
0

لایک

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا، لەبارەی ئاماری قوربانی بوومەلەرزەکە رایگەیاند، “بەداخەوە تا ئێستا لەو کاولکارییەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە دروستبووە، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەمان کە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 16 هەزار و 170 کەس”.

دوای بەسەرکردنەوەی پارێزگای عوسمانییە رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ رۆژنامه‌وانان دوا و باسی لەوەکرد، ئەو بوومەلەرزەیەی روویدا و چەقەکەی مەڕاش بوو، کاریگەری لەسەر 10 پارێزگای دیکە دروست کردووە، یەکێک لەوانەیش پارێزگای عوسمانییەیە.

سەرۆککۆماری تورکیا، راشیگه‌یاند “بەداخەوە تا ئێستا لەو کاولکارییەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە دروستبووە، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەمان کە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 16 هەزار و 170 کەس. ژمارەی بریندارانمان گەیشتووەتە 64 هەزار و 194 کەس، ژمارەی باڵەخانە رووخاوەکانیش شەش هەزار و 644 باڵه‌خانه‌یه‌”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوەکرد، لە عوسمانییە 326 باڵەخانە رووخاون و 877 هاووڵاتیی گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 220 کەسیش برینداربوون.

ئەردۆغان ئاشكراشیكرد، ژمارەی ئەو کەسانەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەشدارن لە هەڵمەتەکانی هاوکاریکردندا سەدان هەزار کەسن. وتیشی “لە هەموو لایەکی وڵاتەکەمانەوە تیم و ئامێری پێویست رەوانەی ناوچە کارەساتبارەکان دەکرێت”.