نووسینگه‌ی محەمەد شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی راسپێردراو رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سوودانی بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکان لەگەڵ لایه‌نه ساسییه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، راشیگەیاندووە، “كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کاندیدەکان لە رێگەی لێژنەیەکی تایبەتمەندەوەیە کە کۆمەڵێک راوێژکار لەخۆدەگرێت، کە سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو سەرۆکایەتی دەکات”.
نووسینگه‌ی سه‌رۆکوه‌زیرانی راسپێردراو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە، “محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکان لەگەڵ لایه‌نه سیاسییە هاوبەشەکان لە حکومەتی داهاتوودا، هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ کاندیدی ئەو هێزانە بۆ پۆستە وەزارییەکان لە حکومەتی نوێ‌دا وه‌ریده‌گرن”.
ئەوەش هاتووە، چاوپێکەوتنی کاندیدەکان لە رێگەی لێژنەیەکی تایبەتمەندەوەیە، کە کۆمەڵێک راوێژکار لەخۆدەگرێت، کە سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو سەرۆکایەتی دەکات.
نوسینگه‌ی سه‌رۆکوه‌زیرانی راسپێردراو دووپاتیکردووەتەوە، “دوای كۆتاییهاتنی چاوپێكه‌وتنه‌كان، كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن و واده‌یه‌ک بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دیاریده‌كرێت تاكو متمانه به كابینه‌ی نوێی بدرێت”.