شاندێکی بەرەی تورکمانی عێراقی سەردانی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایان کرد و پرسی سیاسەتی پەراوێزخستنی گەلی تورکمان لە حکومەتی عێراق تاوتوێکرد.
شاندێکی بەرەوی تورکمانی کە پێکهاتبوون لە ئەرشەد ساڵحی، ئەندام ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر لیستی بەرەی تورکمانی عێراقی و لوقمان رەشیدی و نورەدین قاپلان، راوێژکاری ئەنجومنی نوێنەران، لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایان کرد و لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، دواهەمین پێشهاتە سیاسییەکان و دۆخی نەتەوەی تورکمان خرایە بەرباس.
مالیکی بەخێرهاتنی ئەو شاندەی تورکمانی کرد و تایبەت بە دۆخی نەتەوەی تورکمان رایگەیاند، جێبەجێکردنی سیاسەتی پەراوێزخستی هەر نەتەوەیەک، بە تایبەت نەتەوەی تورکمان کە یەکێکن لە پێکهێنەرانی وڵاتی عێراق رەتدەکەینەوە.
دوای ئەوەی هەردوولا رێککەوتن لەسەر بەهێزکردنی یەکڕیزی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، نوێنەرانی تورکمان داوایان کرد یەکهەڵوێستن بن بەرامبەر بە جێبەجێکردنی سیاسەتی پەراوێزخستن دژی نەتەوەی تورکمان.