نوجێفی: هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی تورکیا لە عێراق زیان بە عێراق دەگەیەنێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نوجێفی: هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی تورکیا لە عێراق زیان بە عێراق دەگەیەنێت

نوجێفی: هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی تورکیا لە عێراق زیان بە عێراق دەگەیەنێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
نوجێفی: هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی تورکیا لە عێراق زیان بە عێراق دەگەیەنێت
0

لایک

پارێزگاری پێشووی نەینەوا لەبارەی رێکارەکانی دژ بە تورکیا بە تۆمەتی تۆپبارانکردنی ناوچەیەکی گەشتیاری لە زاخۆ رایگەیاند، “تورکیا ئەگەر دڵنیا نەبووایە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، ئەوا هەنگاوێکی نەدەنا کە لەبەردەم جیهان و ئۆپۆزسیۆنیشدا خۆی بخاتە دۆخێکی سەختەوە”.

لە راگەیەندراوێکدا ئەسیل نوجێفی، پارێزگاری پێشووی نەینەوا لەبارەی رێکارەکانی دژ بە تورکیا بە تۆمەتی تۆپبارانکردنی ناوچەیەکی گەشتیاری لە زاخۆ رایگەیاندووە، ”هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی تورکیا لە عێراق، زیان بە عێراق دەگەیەنێت” و باسی لەوە کردووە کە تورکیا بە فەرمی بەرپرسیارێتی هێرشەکەی زاخۆی رەتکردووەتەوە، داوای لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی کردووە و ئامادەیی هاریکاریشی لەو لێکۆڵینەوەیەدا نیشانداوە و، رایشیگەیاندووە، ”تورکیا ئەگەر دڵنیا نەبووایە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، ئەوا هەنگاوێکی نەدەنا کە لەبەردەم جیهان و ئۆپۆزسیۆنیشدا خۆی بخاتە دۆخێکی سەختەوە”.

پارێزگاری پێشووی نەینەوا باسی لەوە کردووە کە پێویستە حکوومەتی عێراق لە رووداوێکی لەو شێوەیەدا دەست بە لێکۆڵینەوەیەکی روون و ئاشکرا بکات بۆ نەهێشتنی ئەو سەرلێشێواویەی دروست بووە و  دەربارەی ئەو کردەوە تێکدەرانەی ناوەندەکانی پێدانی ڤیزە و دامەزراوەکانی تورکیای لە عێراق کردە ئامانج، نوجێفی ئاماژەی بەوە کرد کە کۆمپانیا تورکییەکان ئەگەر هەر زیانێکیان پێبگات، ئەوا لە رووی یاساییەوە داوای قەرەبووی زیانەکان دەکەنەوە.

نوجێفی باسی لەوە هەڵمەتانە کرد کە لە رێگەی میدیای ناوخۆی عێراق و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دژبە تورکیا بەڕێوەدەبرێن و، رایگەیاند، ”ماوەی دوو رۆژە کار لەسەر گەلی عێراق دەکرێت و هەوڵ دەدرێت رای گشتیی بەلاڕێداببرێت”.