نه‌وتی سپی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن دابینده‌كرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نه‌وتی سپی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن دابینده‌كرێت

نه‌وتی سپی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن دابینده‌كرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
نه‌وتی سپی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن دابینده‌كرێت
0

لایک

به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، نه‌وتی سپی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن دابینده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (8000.000 هەشت ملیۆن) لیتر نەوتی سپی بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە دابیندەکرێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پرۆسەی دابەشکردن دەستیپێکردووە، تاكو ئێستا (2٫717٫275) دوو ملیۆن و حەوت سەد و حەڤدە هەزار و دووسەد و حەفتا و پێنج لیتر بە سەر ناوەندەکانی خوێندن دابەشکراوە و لە ناوچە ساردەکانەوە دەستپێکراوە.