سكرتێری گشتیی نهتهوه یهكگرتوهكان ئاشکرای دەکات، ئەگەر کێشەی پەینی کیمیایی چارەسەر نەکرێت، قەیرانی خۆراک له جیهاندا دروستدهبێت، دەشڵێت، پێویسته قەیرانی دانەوێڵه تێپەڕێنین.
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سكرتێری گشتی رێکخراوی نهتهوه یهكگرتوهكان لە وتاری دهستپێكی کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوه یەکگرتوەکان رایگەیاند؛ جیهان له تەنگژەیەکی گەورهدایه و رۆژ به رۆژ جیاکارییەکان زۆرتردەبن، وتیشی، “ئەگەر کێشەی پەینی کیمیایی چارەسەر نەکرێت، قەیرانی خۆراک له جیهاندا دروست دهبێت”.
روونیکردەوە، هیچ وڵاتێک ناتوانێت بە تەنها قەیرانکان چارەسەر بکات، راشیگەیاند؛ “کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناتوانێت روبەڕوی ئالنگارییەکان ببێتەوه، جیهان له زستانی داهاتودا رووبەڕووی شەپۆلێکی توڕەیی دهبێتەوه”.
لهبارهی رێككهوتنی تایبهت به دۆسییهی ئهتۆمی ئێران سكرتێری گشتی نهتهوهیهكگرتوهكان روونیكردهوه، هێشتا رێگەیەکی دور بۆ رێككهوتن ماوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا