نزیکەی 250 هاونیشتمانی عێراقی لە تورکیاوە دەگەڕێندرێنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نزیکەی 250 هاونیشتمانی عێراقی لە تورکیاوە دەگەڕێندرێنەوە

نزیکەی 250 هاونیشتمانی عێراقی لە تورکیاوە دەگەڕێندرێنەوە

شوبات 19, 2023 12:06
نزیکەی 250 هاونیشتمانی عێراقی لە تورکیاوە دەگەڕێندرێنەوە
0

لایک

باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە رایگەیاند، دوای رووداوی بوومەلەرزەکەی وڵاتی تورکیا، ئەمڕۆ یەکشەممە، نزیکەی 250 هاونیشتمانی عێراقی دەگەڕێندرێنەوە خاکی نیشتمان.

ماجد لاجماوی، باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی بوومەلەرزەکەی تورکیا تا ئەمڕۆ، حکومەتی عێراقی پردێکی ئاسمانی لەگەڵ تورکیا دروستکووە بۆ گەیاندنی یارمەتی و پێداویستی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکان و تیمەکانی فریاگوزاریشی ناردووەتە شوێنی بوومەلەرزەکان.

لاجماوی راشیگەیاند، تیمی گەڕان و رزگارکردنی عێراقی دوای تەواوکردنی ئەرکەکانیان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە، ئەمڕۆ تورکیا جێدەهێڵن و بەرەو بەغداد بەڕێدەکەون.

En az 10 karakter gerekli