نزیکەی 2 ملیار دینار بۆ چەند پڕۆژەیەکی ئیدارەی راپەڕین خەرجدەکرێت

نزیکەی 2 ملیار دینار بۆ چەند پڕۆژەیەکی ئیدارەی راپەڕین خەرجدەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
نزیکەی 2 ملیار دینار بۆ چەند پڕۆژەیەکی ئیدارەی راپەڕین خەرجدەکرێت
0

لایک

سه‌رۆكی حکومه‌تی هه‌رێم، رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی نزیکەی 2 ملیار دینار بۆ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ـی کانوونی یەکەمی 2022، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، “لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و بە رەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رەزامەندیدا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی یەک ملیار و 704 ملیۆن دینار، بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی خاوێنکردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی خاشاک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئەم گوژمەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی راپەرین خەرج دەکرێت.