تاوه‌كو ئێستا زیاتر له ملیۆنێك و 650 هه‌زار هاووڵاتی ئێران به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له مه‌راسیمه‌كانی چله‌ی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێن، سه‌ردانی عێراقییان كردووه.
عه‌مید حوسێن ئه‌شته‌ری، فه‌رمانده‌ی گشتی ئاسایشی ناوخۆی ئێران، له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كێك له ده‌روازه سنوورییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق ئاشكرایكرد، دوای به‌جێگه‌یاندنی زیاره‌ت له كه‌ربه‌لا، زیاتر له 700 هه‌زار زیاره‌تكاری ئێرانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
حوسێن ئه‌شته‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، تاوه‌كو ئێستا له رێگه‌ی شه‌ش ده‌روازه‌ی سنوورییه‌وه، زیاتر له ملیۆنێك و 650 هه‌زار زیاره‌تكاری ئێرانی سه‌ردانی عێراقییان كردووه به مه‌به‌ستی زیاره‌تكردنی كه‌ربه‌لا به‌بۆنه‌ی چله‌ی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێن.
پێش چه‌ند رۆژێكیش، هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و ئێران رێككه‌وتنێكیان سه‌باره‌ت به رێكخستنی هاتنی زیاره‌تكارانی ئێران و كاروانی هاوكارییه‌كان بۆ زیاره‌تكاران له هه‌ردوو ده‌روازه‌ی مونزریه له خانه‌قین و مه‌نده‌لی له دیاله، ئه‌نجامدا.