ئەمڕۆ هەینی 30-12-2022، نرخی گاز لە ئەورووپا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرێژەی 11% دابەزی بۆ خوار 850 دۆلار بۆ هەر هەزار مەتر سێجایەک.
لەدوای 21ـی شوباتی ئەمساڵەوە دوای دەستپێکردنی جەنگی رووسیا – ئۆکرانیا، بۆ یەکەمجارە نرخی گاز لە بازاڕەکانی ئەورووپا بۆ خوار ئاستی 850 دۆلار دابەزی.
کاتژمێر 14:49ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بە کاتی مۆسکۆ، نرخی گاز بە پێوەری TTF کە گەورەترین پێوەرە لە ئەوروپا و دەکەوێتە هۆڵەندا، بەڕێژەی 11% دابەزی و گەیشتە 839 دۆلار و 3 سەنت بۆ هەر هەزار مەتر سێجایەک.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەهۆی شەڕی رووسیا و ئۆکرایناوە نرخی گاز بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببووەوە، ئەمە بۆ یەکەمجارە نرخی گاز لە ئەورووپا بەمشێوەیە دابەزین بەخۆیەوە دەبینێ.