نرخی نەوت 123 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت 123 دۆلاری تێپەڕاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
نرخی نەوت 123 دۆلاری تێپەڕاند
0

لایک

ئەمرۆ پێنجشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و گەیشتە 123 دۆلار و 97 سەنت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسی ئەمریکاش گەیشتە 122 دۆلار و 31 سەنت.

ئەم بەرزبوونەوەیە لە 3 مانگی رابردوودا لەرووی بەرزبوونەوەدا وێنەی نەبووە و لە ساڵی 2008ـیشەوە بەرزترین ئاستی تۆمارکرد.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە ئەم ساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە 150 دۆلار. یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ لابردنی رێکارەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنایە کە لە ئێستادا لە سەرانسەری جیهاندا ژمارەی تووشبوون بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.