ئەمڕۆ چوارشەممە 13-07-2022 كاتژمێر 8:34 خولەكی بەیانی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 99 دۆلارو 54 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێكساس گەیشتە 95 دۆلار و 87 سەنت.
رۆژی سێشەممەی رابردوو، بازرگانان روویان لە فرۆشتنی نەوت کرد و نیگەرانن کە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا ببێتە هۆکار بۆ سستبوونەوەی ئابووری و کەمکردنەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت.