لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت ١٢٢ دۆلاری تێپەڕاند.
دوێنێ بەرمیلێک خاوی برێنت بە ١٢٢ دۆلار و ٣٤ سەنت فرۆشرا و رۆژەکەی بە ١٢١ دۆلار و شەش سەنت، تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٢٢ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکان بەڕێژەی سەدا ٠،٤٢ بەرزبوونەوەیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ١٢٢ دۆلار و ١٢ سەنت فرۆشرا. لە هەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ١١٤ دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا