لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 118 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەکاتێکدا دوێنێ دووشهممه 21-03-2022، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 116 دۆلار و 80 سەنت بوو و ئەمڕۆ سێشهممهش 22-03-2022، نرخەکەی بەڕێژەی 2،91% رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و بە 118 دۆلارو 99 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات، بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە 112 دۆلارو 94 سەنت فرۆشرا.
بڵاوبوونەوەی بانگەشەکان لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیاری ئابلۆقه خستنهسهر نەوتی رووسیا لەلایەن وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا و هێرشی گرووپە چەکدارە حووسییەکان بۆسەر سعودیە، کاریگەری کردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان.