دوای داخستنی بازاڕەکان، رۆژی هەینی 15-07-2022، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 2 دۆلار و 6 سەنت بەرزبووەوە بە 101 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس دۆلارێک و 81 سەنت بەرزبووەوە و بە 97 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەمشێویەی ئێستا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەرپرسانی ئەمریکی رایانگەیاند، چاوەڕوان ناکەن سعودیە بتوانێت بە خێرایی و بەپەلە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی زیادبکات.