نرخی نەوت دووبارە بۆ سەرووی 112 دۆلار بەرزبووەوە

نرخی نەوت دووبارە بۆ سەرووی 112 دۆلار بەرزبووەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
نرخی نەوت دووبارە بۆ سەرووی 112 دۆلار بەرزبووەوە
0

لایک

بەپێی دواهەمین زانیارییەکان لە بازاری بۆرسەی جیهانی نەوت، لە کۆتا ساتەکانی داخستنی شەوی رابردوو، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو دووبارە بۆ سەرووی 112 دۆلار بەرزبوویەوە و نرخی برێنت لەسەدا 0.5 بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و بە 112 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەرکرا.

شایەنی باسە ئەو بەرزبوونەوەیەی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وڵاتانی ئەورووپی هەوڵی قەدەغەکردنی هاوردەی نەوتی رووسیا دەدەن. لەگەڵ ئەمەشدا بابەتی ئاسانکردنی رێوشوێنەکانی هاتووچۆ لە چین یەکێکە لە فاکتەرەکان بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

لەلایەکی دیکەوە نرخی بەرمیلێک نەوتی تیکساس لەسەدا 0.9 بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و بە 113 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

شارەزایانی بواری وزە پێیان وایە نرخی نەوت زیاتر بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ئێستادا یەکێتی ئەورووپا پلانی وەستاندنی نەوتی رووسیای هەیە، هەروەها کرانەوە بەڕووی بازاڕەکانی چینیش فاکتەریکی دیکەیە.