ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت دابەزی و بەو پێیەش یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 108.37دۆلار مامەڵەی لەگەڵ کرا.
هاوکات ئەو دابەزینە بە لەسەدا 0.2 هەژمار دەکرێت و لەبەرامبەریشدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بە دابەزینی لەسەدا 0.4 گەیشتە 105.39 دۆلار.
لە کۆبونەوەی دوو رۆژەی رێکخراوی ئۆپیک پڵەس جەخت لە پابەندبون بە بڕی بەرهەمهێنان لەم مانگەدا کرایەوە، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی بڕی بەرهەم بۆ مانگی(ئەیلول/9) نەدراوە.