نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت دابەزی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
نرخی نەوت دابەزی
0

لایک

لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە و بینی و بەو پێیەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 106.3 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و لەبەرامبەریشدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بۆ 103.8 دۆلار دابەزی.

بەو پێیەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لەسەدا 0.63ـی نرخەکەی لەدەستدا کە دەکاتە 0.69 سەنت و نەوتی تیکساسیش لەسەدا 0.94ـی  نرخەکەی لەدەستدا کە دەکاتە 0.98 سەنت.

دوو هۆکاری سەرەکی هەن لە دابەزینی نرخی نەوت، یەکەمیان کەمبوونەوەی قەبارەی مامەڵەکردنی وڵاتان ئاسیا بە نەوت کە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیای وەک سینگاپورە. هۆکاری دووەمیش پەیوەستە بە ئابووری و سیاسەتەکانی نەوت لەلایەن ئەمریکاوە.

خاڵێک هەیە کە کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر نەوت، ئەویش شەڕی رووسیا – ئۆکراینایە و ئەم کاریگەرییەش پێچەوانەیە و نرخی نەوتی بەزکردبوویەوە.