کەمکردنەوەی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن رووسیاوە بووە پاڵپشتی بۆ نرخی نەوت و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان بە گۆرانکارییەکی کەم نرخەکەی بەجێگیری مایەوە.
هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 4 سەنت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بە 83 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس 4 سەنت بەرزبووەوە و بە 76 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 1807 دۆلار دابەزی.