ئه‌مڕۆ هەینی، به‌های نه‌وت له‌بازاره‌كانی جیهان دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، به جۆرێک نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی برێنت به‌راورد به ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشەممە 0.44%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا و ئێستا به 103.59دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساس 0.73%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا و به 98.94 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
هۆكاری ناجێگری به‌های نه‌وت بۆ به‌رده‌وامی گرژییه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه له‌چه‌ند كاتژمێری رابردوو هێرشی سه‌ربازی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا خاو بووه‌ته‌وه و پیرشی پێچەوانەی ئۆکرانیا بۆسەر رووسیا دەستیپێکردووە. سەرەڕای ئەمەش پێشبینی ئاگربه‌ست له‌نێوان هه‌ردوولادا ئەگەرێکی دیکەی پێشبینیکراوە.