ئەمڕۆ دووشەممە 21-03-2022، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەگوێرەی رۆژی هەینی بە رێژەی %4.6 بەرزبوویەوە و بە 113.72 دۆلار و بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس بە 108.05 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
بەگوێرەی بەرنامەی کاری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، سەردانی برۆکسل بکات، رۆژی پێنجشەممه بەشداری لە لوتکەی ناتۆ، لوتکەی G7 و لوتکەی ئەنجومەنی ئەوروپا دەکات و پاشانیش سەدانی پۆڵەندا دەکات.