نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
0

لایک

بۆرسەی جیهانی نەوت پێسهاتێکی نوێی بەخۆوە بینی و بەپێی دواهەمین ئامارەکان، نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و نرخەکەی 120 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی 5ـی 2022، نرخی نەوتی برێنت 120 دۆلاری تێپەڕاند و ئەمەش دوای ئەوە دێت لە ئێستادا یەکێتی ئەورووپا هەوڵی دانانی سزان لەسەر نەوتی رووسیا بۆ ئەورووپا و بڕیار وایە کۆبوونەوەیەکی فراوان لەوبارەیەوە ئەنجام دەدرێت.

بەوپێیەش نرخی نەوتی برێنت 61 سەنتی هاتەسەر و نرخی بەرمیلێک گەیشتە 120.04 دۆلار. هەروەها نەوتی خاوی تێکساسیش 98 سەنتی هاتەسەر و بووە 116.06 سەنت.

بڕیاری وایە رۆژی دووشەممە(ئەمڕۆ) و سێشەممە کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات بۆ دانانی سزای ئابووری بەسەر رووسیا بەهۆی لەشکرکێشیی بۆ سەر ئۆکراینا کە لەلایەن رووسیاوە بە (ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت) لەقەڵەم دەدرێت.