ئەمڕۆ لە کاتژمێر 09:15 بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی لهسهدا 0.95 بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و بە 95 دۆلار و 83 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 89 دۆلار و 75 سەنت فرۆشرا.
رۆژی هەینیی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ 96 دۆلار و 40 سەنت و رۆژەکەی بە 94 دۆلار و 92 سەنت تەواو کرد.
بەهۆی زیادبوونی نیگەرانییەکان لەبارەی خواست لەسەر نەوت لە هەفتەی رابردوودا، نرخی نەوت لە سەرەتای نیسانەوە تاکوو ئێستا تووشی گەورەترین دابەزینی نرخی هەفتانە بوو و لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەکانیش لە خستنەبازاڕی نەوت، نرخی نەوت بۆ ئەم هەفتەیە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
لەلایەکی دیکەوە نیگەرانییەکان لە وەستاوی ئابووری لە جیهان، زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە چین و نیگەرانییەکان لەبارەی خواست لەسەر نەوت کاریگەری کردووەتە سەر نرخی نەوت.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 95 دۆلار و 85 سەنت بۆ 96 دۆلار و 47 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 95 دۆلار و 23 سەنت بۆ 94 دۆلار و 61 سەنت بمێنێتەوە.