نرخی نەوتی خاو لە دابەزین بەردەوامە

نرخی نەوتی خاو لە دابەزین بەردەوامە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
نرخی نەوتی خاو لە دابەزین بەردەوامە
0

لایک

هەرچەندە نرخی نەوت دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بە بەرزبوونەوە کرایەوە، بەڵام دوای چەند کاتژمێر لە بەردەوامی مامەڵەکانی ناو بازاڕ درێژەی بە دابەزین دا و بەگوێرەی هەشت مانگی رابردوو، گەیشتە نزمترین ئاست.

ئەمڕۆ دووشەممە 26-09-2022، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 53 سەنت دابەزی و بە 85 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس 47 سەنت دابەزی و بە 78 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ نیگەرانی لە سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە ئەو نیگەرانییە دوای بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا سەریهەڵدا.