به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی خاو سه‌ره‌ڕای نیگەرانی لە گەشەی ئابووری و خاوبوونه‌وه‌ی کەرتی پیشەسازیی چین بەراورد بە دوێنێ به‌رزبووه‌وه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشته 107 و 3 سەنت.
به‌پێی بۆرسه‌ی جیهانی، ئه‌مڕۆ سێشەممە، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 107 دۆلار و 3 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، سەرەڕای ئەوەی بەراورد بەدوێنێ دووشەممە نرخەکەی بەرزبووەتەوە، هه‌روه‌ها نرخی بەرمیلێک نه‌وتی رۆژئاوای تێكساس گەیشتە 104 و 54 سەنت.