نرخی نەوتی خاو بەگوێرەی دوێنێ هەڵکشانی بەخۆوە بینیوە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ خواستی وڵاتە زلهێزاکان بۆ سووتەمەنی.
دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕی نەوت بە 92 دۆلارو 36 سەنت، ئەمڕۆ کاتژمێر 09:38ـی بەیانی بە 93 دۆلارو 90 سەنت مامەڵە بە نەوتی خاوی برێنت کراوە.
هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 88 دۆلارو 17 سەنت کڕیاری هەبووە.