نرخی زێڕ و نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

نرخی زێڕ و نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
نرخی زێڕ و نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
0

لایک

دوێنێ سیشەممە نرخی زێڕ و نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی لەکاتێکدا نرخی نەوت بەرێژەی لەسەدا 10 دابەزینی بەخۆیەوە بینیبوو.

هۆکری دابەزینی نەوت و زێڕ بۆ ئەو نیگەرانییە دەگەرێتەوە کە ئەمریکا و جیهان رووبەرووی سستی ئابووی بوونەتەوە. هەروەها بەرزکردنەوەی سوودی بانک لە ئەمریکا بووە هۆی دابەزینی نرخی ئۆنسەی زێڕ بۆ هەزار و 700 دۆلاری ئەمریکی.

شایەنی باسە ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکان، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە بڕی نزیکەی چوار دۆلار بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 105 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش دوو دۆلار و 65 سەنت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و بە 102 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.