ئەمڕۆ چوارشەممە، 4-5-2022 نرخی نەوت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت زیاتر لە دۆلارێک چووە سەر نرخەکەی.
زیادبوونی تووشبووانی کۆرۆنا لە چین و رێکارەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە لەگەڵ چاوەڕوانییەکان بۆ سەپاندنی سزا بەسەر کەرتی نەوتیی رووسیا لەلایەن وڵاتانی ئەوروپییەوە کاریگەرییان لەسەر نرخی نەوت داناوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 106 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 103 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.