نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراق تا دێت به‌رز ده‌بێته‌وه و ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد.
نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له شاری هه‌ولێر(ئەربیل) گه‌یشته 152 و 800 دینار، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره نرخی دۆلار به‌مشێوه‌یه به‌رز ببێته‌وه.
بەیانی ئەمڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو، نرخ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بوو به 152 و 250 دینار.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق چه‌ند رۆژێک پێش ئێستا له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا جه‌ختی كردبووه‌وه كه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دراوی بیانی به‌تایبه‌تیش دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار كاتییه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه نرخی جارانی.