د. نه‌رمین مه‌عروف غه‌فور ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، بانكی ناوه‌ندی جه‌ختده‌كاته‌وه كه به نیاز نییه گۆڕانكاری له به‌های دۆلاردا بكات له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێک، یه‌كێک له‌هۆكاره‌كانیش ئه‌وه‌یه هه‌ر گۆڕانكاریه‌ک بكرێت، ناجێگیری له‌بازاڕی دراو و بێ متمانه‌یی به دینار دروستده‌كات.
د. نه‌رمین مه‌عروف له‌په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک نووسیویه‌تی، “چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌ك لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان، پرسیارمان له پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی كرد سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار، له‌وه‌ڵامدا كه له‌دوتوێی راپۆرتێكدا ناردویانه بانكی ناوه‌ندی جه‌ختده‌كاته‌وه كه به نیاز نییه گۆڕانكاری له به‌های دۆلاردا بكات له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “هۆكاری یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه نرخی ئێستای دۆلار كۆمه‌ڵێك ده‌ره‌نجامی ئه‌رێنی هه‌بوه و تاراده‌یه‌كی باش كورتهێنانی له بودجه‌ی حكومه‌ت كه‌مكردۆته‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌و ڕێگه‌یه‌وه توانیویه‌تی به‌شێك له قه‌رزه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانیشی بداته‌وه”.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕوو، “هۆكاری دوه‌میش گۆڕانكاریكردن له نرخی دۆلار له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ناجێگیری دروستده‌كات له بازاڕی دراو و ده‌بێته مایه‌ی بێ متمانه‌یی به دینار و دروستكردنی كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر چالاكی ئابوری و ره‌وشی وه‌به‌رهێنان و زیادبونی چالاكی مزاره‌به به دراو”.
نه‌رمین عوسمان ده‌شڵێت، “دابه‌زاندنی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار بۆ به‌هێزكردنی توانای كێبڕكێی به‌رهه‌می خۆماڵی و كه‌مكردنه‌وه‌ی خواسته له‌سه‌ر هاورده‌ی بیانی”.
ئه‌وه‌شی روونكردوه‌ته‌وه، “سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه خراپه‌كانی نرخی ئیستای دۆلار له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك به‌تایبه‌ت بۆ كه‌مدرامه‌ته‌كان، بانكی ناوه‌ند پێیوایه، ده‌كرێت حكومه‌ت له‌رێگه‌ی به‌خشینی كۆمه‌ك و هاوكاریی بۆ ئه‌و توێژانه و هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی باشتركردنی كۆبۆنی خۆراك كاربكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار نه‌ك گێڕانه‌وه‌ی بۆ نرخه كۆنه‌كه‌ی”.