نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی کتوپڕ دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد و ئێستا 100 دۆلار بە 145 هەزار و 500 دینارە.
ماوەی چەند رۆژێکە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراق بەردەوامە لە دابەزین و نرخەکەی لە 148 هەزار و 250 دینارەوە هاتووەتە سەر 145هەزار و 500 دینار کە بە بڕوای چاودێرانی ئابوری ئەمە دابەزینێکی بەرچاوە، چونکە لە دۆخی ئاساییدا جیاوازییەکە لە 250 دینار بۆ 500 دینار تێپەڕی نەکردووە.