ئەمرۆ پێنجشەممە، 12ـی ئایاری 2022 لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ١٠٦ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ١٠٨ دۆلار و ٢٩ سەنت و رۆژەکەی بە ١٠٧ دۆلار و ٥١ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢٦وە، بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی لەسەدا ١،١٢ دابەزینی بەخۆیەوه بینی و بە ١٠٦ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ١٠٤ دۆلار و ١٥ سەنت فرۆشرا.