نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 119 دۆلار و 68 سەنتە

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 119 دۆلار و 68 سەنتە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 119 دۆلار و 68 سەنتە
0

لایک

بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 119 دۆلار و 68 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

کاتژمێر 9 و 40 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بە رێژەی سەدا 0.11 دابەزینیان بەخۆوەبینی و نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 119 دۆلار و68 سەنت.

نیگەرانییەکان لەبارەی کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت لە جیهاندا، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان کرد.

رۆژی چوارشەممە، بانکی ناوەندی ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە ماوەی 28 ساڵدا رێژەی سووی بە رێژەی 75 خاڵ بەرزکردەوە. هەروەها لە ئەورووپا دوێنێ بانکی ناوەندی بەریتانیا رێژەی سووی بە رێژەی 25 خاڵ بەرزکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە رەنگە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا هەنگاوی جددی تر بنێن.

لە کاتێکدا ئەم پێشهاتانە نیگەرانییەکانیان لەبارەی پاشەکشەی ئابووری لە بازاڕەکاندا زیادکرد، بەڵام چاوەڕوانییەکانی کەمبوونەوەی خواستی جیهانی نەوتیش بەهێزتر بوون.

لە لایەکی دیکەوە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر ئەو کۆمپانیایانەی کە لە هەناردەی نەوتی ئێراندا رۆڵیان هەیە و بنکەکانیان لە چین و ئیماراتە، نیگەرانی دابینکردنی نەوتی لێدەکەوێتەوە و دابەزینی نرخەکان سنووردار دەکات.

دوێنێ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دوو کۆمپانیای لە چین و ئیمارات سزا دا بەهۆی ئەوەی گوایە بە پشتیوانیکردن لە فرۆشتنی ماددە پترۆکیمیاییەکانی ئێران، یارمەتی ئێران-یان داوە بۆ دەربازبوون لە سزاکان.