نرخی ئینتەرنێت هەرزان دەکرێت

نرخی ئینتەرنێت هەرزان دەکرێت

شوبات 22, 2023 22:52
نرخی ئینتەرنێت هەرزان دەکرێت
0

لایک

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کردووە بە مەبەستی هەرزانکردنی نرخی ئینتەرنێت و باشکردنی کوالیتییەکەی.

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند: دوای ئەوەی تاوتوێی دابەزاندنی نرخی ئینتەرنێت کرا بە نرخی پاڵپشتی کراو بڕیاردرا 100 گێگابایت ئینتەرنێت لەگەڵ 10 گێگابایت خەڵات بە 15 هەزار دینار بفرۆشێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، 200 گێگابایت ئینتەرنێت بە 30 هەزار بە هاووڵاتییان بفرۆشرێت لەگەڵ 50 گێگابایت خەڵات و 300 گێگا بە 40 هەزار دینار لەگەڵ 100 گێگابایت بێبەرامبەر و 500 گێگابایت بە 60 هەزار دینار لەگەڵ 200 گێگابایتی بێبەرامبەر.

لەبەشێكی راگەیەندراوەکەیدا هاتوە، ئەم بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوەوە جێبەجێ دەکرێت و کۆمپانیاکان پابەند دەکرێن بە دانانی پێوەرێك بۆ پێوانەکردنی خێرایی و قەبارەی خەرجکردنی ئێنتەرنێت بۆ هاووڵاتییان.

En az 10 karakter gerekli