ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و گۆڕان ئاشکراکرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و گۆڕان ئاشکراکرا

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و گۆڕان ئاشکراکرا

شوبات 2, 2023 15:41
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و گۆڕان ئاشکراکرا
0

لایک

ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر کۆبوونەوە و دواتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.

دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پرسەکانی ئیداری و سیاسی و یاسایی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کردووە، هەروەها مەلەفەکانی هەڵبژاردن، دارایی، کاروباری حکومەت و مەلەفی بەغدا و ئاستەنگەکانی لەبەردەم دامەزراوەکانی حوکمڕانی گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

وتیشی: “وەکو بزووتنەوەی گۆڕان، پێموایە بۆ رێزگرتن لە بنەماکانی دیموکراسی و نیشاندانی مۆدێلێکی حوکمڕانی سەرکەوتووی لە عێراق، پێویستە ئاستەنگەکانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لاببرێن، بۆ ئەوەش پێویستە ئەو یاسایانەی رەهەندی یاسایی و نیشتمانی و سیاسییان هەیە بە دانوستان و سازان بێت لەنێوان هەموو لایەنەکان”.

پشتیوان سادق، ئەندامی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا وتی: “هەڵبژاردنی بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکەمان، ئەگەر هەڵبژاردن نەکرێت تەواوی ئەزموونی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە، بۆ ئەم مەبەستە پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیە بۆ هەموو هاوکاریی و ئاسانکارییەک، بۆ ئەوەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتوو لە مانگی 10ی ئەمساڵدا تێنەپەڕێت، ئامادەین لەگەڵ لایەنەکانی دیکە لە پەرلەمانی کوردستان هەمواری یاسا هەڵبژاردن بکەینەوە”.

راشیگەیاند: “بارودۆخی هەرێمی کوردستان ئەوەمان لێ دەخوازێت هەماهەنگی لەنێوان لایەنەکان هەبێت بۆ خزمەتی زیاتری خەڵک بکەین”.

سەبارەت بە دواخرانی کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی نێوان شاندی پارتی و یەکێتی، پشتیوان سادق وتی: “تائێستا هیچ شتێکمان بەدەست نەگەیشتووە کە یەکێتی کۆبوونەوەکەی دواخستبێت”.