وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد، لێژنه‌ی هه‌ردوولا له‌كه‌شێكی ئه‌رێنیدا كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه بڕیاردراوه به راسپاردنی لێژنه‌ی ته‌كنیكی هاوبه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كان بكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوەکەی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، لێژنه‌ی فرمانی دیوانی 22151 بۆ ساڵی 2022 به سه‌رۆكایه‌تی پرۆفیسۆر د.محه‌مه‌د عه‌لی ته‌میم، جێگری سه‌رۆکوه‌زیران و وه‌زیری پلاندانانی عێراق، به‌رپرسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به ئاماده‌بوونی شاندی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی د. دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له به‌غداد ئه‌نجامدا.
له‌میانی دیداره‌كه‌دا، كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێكران، به‌تایبه‌تی یاسای نه‌وت و گاز، بودجه و چه‌ند پرسێكی دیكه و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌ستووری عێراقدا و پرۆگرامی وه‌زاری حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كاندا بكرێت، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه.
ئەوەش هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به پێكهێنانی لێژنه ته‌كنیكییه هاوبه‌شه‌كان بۆ تاوتوێكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌لایه‌ن لێژنه‌كه‌وه تاوتوێ ده‌كرێن، به‌مه‌رجێک كۆبوونه‌وه و دیداره هاوبه‌شه‌كان له رۆژانی داهاتوودا به‌رده‌وام بن، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ هه‌موو ئه‌و پرسانه.
ئه‌و لێژنه‌یه‌ی به سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆکوه‌زیران و وه‌زیری پلاندانان پێكهێنراوه، له هه‌ریه‌ک له وه‌زیرانی نه‌وت و دارایی و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان، راوێژكاری ئابووری سه‌رۆکوه‌زیران، سه‌رۆكی به‌شی یاسایی له ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ پێكدێت.