ناوەڕۆکی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی چی دەبێت؟
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ناوەڕۆکی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی چی دەبێت؟

ناوەڕۆکی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی چی دەبێت؟

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ناوەڕۆکی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی چی دەبێت؟
0

لایک

بریار وایە ئەمرۆ یەکشەممە 22ـی ئایاری 2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی بگاتە شاری سلێمانی و بەشداری لەمەراسیم و ژمارەیەک کۆبوونەوەی سیاسی بکات.

بەپێی زانیارییەکان، بارزانی لە یەکەم هەنگاودا بەشداری لە مەراسیمی ئاهەنگی دەرچووانی خولی 6ـی ئەفسەران و 16ـهەمینی پێشمەرگە لە قەلاچواڵان بکات و وتارێک پێشکەش بکات. لەو مەراسیمەدا هەریەکە لە نوێنەری سەرۆککۆمار و وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق ئامادە دەبن.

دوای مەراسیمەکە نێچیرڤان بارزانی دەست بە ژمارەیەک کۆبوونەوە دەکات لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان و بۆ ئەو مەبەستەش یەکەم کۆبوونەوەی لە دەباشان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجام دەدات.

لە دوای بافڵ تاڵەبانی، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هەریەکە لە عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی و سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ناوەڕۆکی سەرەکی سەردانەکەی بارزانی بۆ لایەنە سیاسییەکان بریتی دەبێت لە دیالۆگ و گفتوگۆ لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان و سەرەکیترین بابەتیش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق دەبێت کە پێشووتر وەکو 10ـی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ دیاریکرابوو.