ناسا.. دوای 27 ساڵ بۆ یەکەمجار لە ئوستڕاڵیاوە رۆکێتێکی ئاراستەی بۆشایی ئاسمان کرد
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • ناسا.. دوای 27 ساڵ بۆ یەکەمجار لە ئوستڕاڵیاوە رۆکێتێکی ئاراستەی بۆشایی ئاسمان کرد

ناسا.. دوای 27 ساڵ بۆ یەکەمجار لە ئوستڕاڵیاوە رۆکێتێکی ئاراستەی بۆشایی ئاسمان کرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ناسا.. دوای 27 ساڵ بۆ یەکەمجار لە ئوستڕاڵیاوە رۆکێتێکی ئاراستەی بۆشایی ئاسمان کرد
0

لایک

ماڵەڕی “The Sydney Morning Herald” رایگەیاند، ئاژانسی فڕۆکەوانەی و بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا (ناسا)، دوای 27 ساڵ بۆ یەکەمجار لە ئوستڕالیاوە رۆکێتێکی ئاراستەی بۆشایی ئاسمان کرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری “The Sydney Morning Herald”ـ، ئانتۆنی ئالبانێز، سەرۆکوەزیرانی ئوستڕاڵیا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە ساڵی 1995ـەوە تا ئێستا، یەکەمجارە کە ناسا لە ئوستڕالیاوە رۆکێت ئاراستەی بۆشایی ئاسمان بکات.

هاوکات ئالبانێز باسی لەوەش کردووە کە ناسا سێ رۆکێتی پێکەوە ئاراستەی بۆشایی ئاسمان کردووە و لە رێی ئەم پڕۆژەیەشەوە پیشەسازی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، بوونەتە یەک بۆ گواستنەوەی کەرتی بۆشایی ئاسمانی ئوستڕالیا بۆ قۆناغێکی نوێ.

شایەنی باسە ئێد هوسیک، وەزیری زانست و پیشەسازی ئوستڕالیا ئاماژەی بە قوڵی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا، کرد، لە ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیەدا و رایگەیاند، “بۆشایی ئاسمان، لە بوارە هەرێمییەکانیشدا ئابووریمان بەهێز دەکات و دەبێتە هۆی رەخساندنی هەلیکار لە بوارە جیاوازەکاندا”.

جێی ئاماژەیە ئەو سێ رۆکێتە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە بابەتەکانی وەک “چۆنییەتی کاریگەری تیشکی ئەستێرەکان لەسەر بەرگەهەوای دەوری هەسارەکان” بەکاردەهێندرێن.

​​​​​​​بڕیاریشە ناردنی رۆکێتەکان بۆ بۆشایی ئاسمان، رۆژی 26ـی حوزەیران، دەستپێبکات و تا 12ـی تەموز، بخایەنێت، بۆ ئەو مەبەستەش 75 کارمەندی ناسا لە ئوستڕالیا، دەبن.