عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق رایگه‌یاند، رۆژانه 80-100 ملیۆن دۆلار له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بردرێته سێ وڵات، “تاوه‌كو حه‌واڵه رێكنه‌خرێته‌وه و به سیستمی بانكی نه‌كرێت، ناتوانرێت بازرگانی راسته‌قینه و سه‌رپێچیكار له‌یه‌كتر جیابكرێته‌وه و ناشتوانرێت به‌ر به به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆلار بگیرێت”.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌شاری هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ماوه‌ی مانگێكه زۆر به‌وردی و به مه‌یدانی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌م كردووه له‌سه‌ر مه‌ترسیداری بردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلار له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ وڵاتان، زۆر كه‌س ئامۆژگاریان كردم ده‌ست له‌م دۆسێیه هه‌ڵبگرم چونكه مه‌ترسیداره”.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وتیشی، “من ئێستا ئه‌توانم به‌یه‌ک خوله‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ی پێم بڵێن بۆ كوێ و چۆن، 100 ملیۆن دۆلار ببه‌مه توركیا و له‌وێشه‌وه بیگوازمه‌وه بۆ ئیمارات، یه‌كێك له‌ڕێگاكانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره چۆن بووه؟ بۆ نموونه له سلێمانی بانكی شه‌رقولئه‌وسه‌ت دۆكیۆمێنتی ساخته‌ی ده‌كرد، ده‌یوت به‌بڕی 100 ملیۆن دۆلار سه‌لاجه ده‌هێنم، كه‌چی نه‌شیده‌هێنا، دۆكیۆمێنته‌كان دروستده‌كران و به‌وشێوه‌یه پاره‌كه ده‌بردرایه ده‌ره‌وه، به‌جۆرێكه ئێستا یه‌ک ملیۆن سه‌لاجه داخڵ كراوه، هه‌ر سه‌لاجه‌یه‌ک به چوار ملیۆن دۆلار بووه، ئه‌مریكیه‌كان به‌بانكی ناوه‌ندی عێراقیان وتووه، مه‌نتق رێگه به‌مه نادات یه‌ک ملیۆن سه‌لاجه و هه‌ریه‌كه‌ی به چوار هه‌زار دۆلار هاورده‌كرابێت”.
باسی له‌وه‌شكرد، “تاوه‌كو حه‌واڵه رێكنه‌خرێته‌وه و به سیستمی بانكی نه‌كرێت، ناتوانرێت بازرگانی راسته‌قینه و سه‌رپێچیكار له‌یه‌كتر جیابكرێته‌وه و ناشتوانرێت به‌ر به به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆلار بگیرێت”.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح هه‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا باسی له‌وه‌كرد، “ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گرنگ ئه‌وه‌یه كه پاره‌ی مانگی پێشوی نه‌وت گه‌ڕاوه‌ته‌وه و داهاتی ناوخۆی هه‌رێم 270 ملیار دینار بووه، نه‌وتی هه‌رێمیش به كه‌متر له 20 دۆلار فرۆشراوه له‌نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان، ئه‌گه‌ر هه‌رێم و عێراق رێكنه‌كه‌ون له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌كه‌متر له 20 دۆلاریش ده‌فرۆشرێت، بۆیه گرنگه رێكه‌وتن بكرێت و په‌له بكرێت له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران”.
وتیشی،” ئه‌گه‌ر رێكه‌وتن نه‌كرێت، هه‌رێمی كوردستان رووبەرووی داڕوخانێكی زۆر گه‌وره ده‌بێت، چونكه نه‌وتی هه‌رێم به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت”.