ناتانیاهو و هاوپەیمانەکانی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی ئیسرائیلیان بەدەستهێنا

ناتانیاهو و هاوپەیمانەکانی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی ئیسرائیلیان بەدەستهێنا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
ناتانیاهو و هاوپەیمانەکانی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی ئیسرائیلیان بەدەستهێنا
0

لایک

ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل راگەیەندرا و پارتی لیکود بە سەرۆکایەتیی بنیامین ناتانیاهو 32 کورسی بەدەستهێنا و بەیەکەوە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی 64 کورسییان لە 120 کورسییەکەی پەرلەمانی ئیسرائیل بەدەستهێنا.

بەپێی ئەنجامە فەرمییەکان، پارتی یەش ئەتید بە سەرۆکایەتیی یائیر لاپید 24 کورسی بردەوە و پارتی زایۆنیزمی ئایینی بە سەرۆکایەتیی بیزالێل سمۆتریچ 14 کورسی بردەوە. هەروەها پارتی یەکگرتوویی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی بێنی گانتز 12 کورسی بردووەتەوە.

بەپێی ئەو ئەنجامانەی تائێستا بەدەستهاتوون دەردەکەوێت، کە ناتانیاهو توانای گەڕانەوەی بۆ ئەو کورسییەی هەیە کە بەرلە 18 مانگ جێیهێشتبوو.