مەسعود بارزانی: کاتێک لایەنە سیاسییەکان نیشتمانییانە بڕیار دەدەن، قەیرانەکان چارەسەر دەبن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسعود بارزانی: کاتێک لایەنە سیاسییەکان نیشتمانییانە بڕیار دەدەن، قەیرانەکان چارەسەر دەبن

مەسعود بارزانی: کاتێک لایەنە سیاسییەکان نیشتمانییانە بڕیار دەدەن، قەیرانەکان چارەسەر دەبن

مەسعود بارزانی، لەبارەی چارەسەری ئەو داخرانە سیاسییەی چەند مانگێکە رووی لە عێراق کردووە تویتێکی کرد و باس لە سەربەخۆیی بڕیاری لایەنە سیاسییەکان و بڕیاری نیشتمانی دەکات.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
مەسعود بارزانی: کاتێک لایەنە سیاسییەکان نیشتمانییانە بڕیار دەدەن، قەیرانەکان چارەسەر دەبن
0

لایک

مەسعود بارزانی، لەبارەی چارەسەری ئەو داخرانە سیاسییەی چەند مانگێکە رووی لە عێراق کردووە تویتێکی کرد و باس لە سەربەخۆیی بڕیاری لایەنە سیاسییەکان و بڕیاری نیشتمانی دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ی نیسانی 2022، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، تویتێکی لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوکردەوە و تێیدا رێگە چارەی ئەو داخرانە سیاسییەی لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 10ی ئۆکتۆبەر و بەتایبەت لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکانیەوە گیرۆدەی دۆخی سیاسیی عێراق بووە دەخاتەڕوو، لە تویتەکەدا هاتووە، “کاتێک لایەنە سیاسییەکان دڵنیادەبنەوە لە سەربەخۆیی ئیرادە و بڕیاری نیشتمانییان ئەو کات قەیران چارەسەر دەبێت و داخرانی سیاسی کۆتایی پێدێت”.

رۆژی 10ی ئۆکتۆبەری 2021، هەڵبژاردنی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، دوای زیاتر لە شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردن هێشتا حکومەتی عێراق پێکنەهاتووە و سەرۆککۆماریش هەڵنەبژێردراوە.