مەسعود بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێر دەكات

مەسعود بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێر دەكات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
مەسعود بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێر دەكات
0

لایک

مەسعود بارزانی پێشوازیی لە كۆنسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێر کرد و بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە، بایەخی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و کاریگەرییان لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ کرد.

رۆژی یەكشەممە 18ی كانوونی یەكەمی 2022 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی پێشوازیی لە محەممەد مەولوود یاقووت، كۆنسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێر كرد.

بەپێی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و بایەخی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان و كاریگەریی لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە و هەروەها دۆستایەتی و پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا تاوتوێ كران.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، وەکو لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە پێویستیی جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان و ڕەنگدانەوەی لەسەر بڕیارەكانی حكوومەتی تازەی عێراق كراوەتەوە.

هاوکات هەردوولا باسیان لە گرنگیی جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی باب و باپیرانیان و كۆتاییهاتن بە ئێش و ئازار و ژیانی ئاوارەیی خەڵكی دەڤەری شنگال کردووە.