ئەمڕۆ شەممە 24-12-2022، لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە دكتۆر مەشعان ئەلخەزرەجی، سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننە و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننە پێزانینی بۆ رۆڵی بارزانی لە خەبات و تێكۆشانی گەلانی عێراق هەبوو و، سوپاسی هەوڵەكانی كرد بۆ پاراستنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و لەیەک نزیككردنەوەی پێكهاتەكان و لێكتێگەیشتن و برایەتی و تەبایی نێوانیان. هەروەها سوپاسی هەرێمیشی كرد كە لە رۆژانی تەنگانەدا میوانداریی سەدان هەزار پەنابەر و لێقەوماوی كردووە و، ئەزموونی هەرێمی وەک سەرمەشقێكی باش بۆ بەشەكانی تری عێراق لەقەڵەم دا.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و سوودوەرگرتن لە ئەزموون و هەڵەكانی رابردوو ئاڵوگۆڕ كرا و رۆشناییش خرایە سەر بار و گوزەرانی خەڵک لە پارێزگاكانی ناوەند و باشووری عێراق.