مەسعود بارزانی و سەرۆککۆماری عێراق هەنگاوەکانی حکوومەتی تازەی عێراقیان تاوتوێ کرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسعود بارزانی و سەرۆککۆماری عێراق هەنگاوەکانی حکوومەتی تازەی عێراقیان تاوتوێ کرد

مەسعود بارزانی و سەرۆککۆماری عێراق هەنگاوەکانی حکوومەتی تازەی عێراقیان تاوتوێ کرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
مەسعود بارزانی و سەرۆککۆماری عێراق هەنگاوەکانی حکوومەتی تازەی عێراقیان تاوتوێ کرد
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2022 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەکانی حکومەتی تازەی عێراق تاوتوێکرا و هەردوولا پاڵپشتیی خۆیان بۆ حکومەتی عێراق و جێبەجێکردنی بەرنامەکەی حکومەت دووپاتکردەوە.

هەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و جەخت لە رۆڵ و پێگەی عێراق لە ناوەندە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کرایەوە. هەروەها ئەوەش خرایەڕوو کە پێویستە گرفتەکان دوور لە زمانی هەڕەشە و لەسەر بنەمای دیالۆگ چارەسەر بکرێن