مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌لبووسی و خه‌میس خه‌نجه‌ر كۆبووه‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌لبووسی و خه‌میس خه‌نجه‌ر كۆبووه‌وه‌

مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌لبووسی و خه‌میس خه‌نجه‌ر كۆبووه‌وه‌

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌لبووسی و خه‌میس خه‌نجه‌ر كۆبووه‌وه‌
0

لایک

مەسعود بارزانی لەگه‌ڵ محەممەد حەلبووسی و خەمیس خەنجەر كۆبووه‌وه‌ و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ كرده‌وه‌‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11ـی ئه‌یلوولی 2022، له‌ سه‌ڵاحه‌ددین مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگه‌ڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپه‌یمانیه‌تی سیادە كۆبووه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانیدا هاتووه‌،  هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە كردەوە ئەویش لەدوای ئامادەسازییە یاساییەكان و بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكانی بەر لە پێكهێنانی حكومەتێك كە خاوەن ده‌سه‌ڵاتی تەواو بێت و متمانەی هەموو لایەك لەسەر بەرنامەكانی هه‌بێت. جەختیش لە پێویستیی بەردەوامیی كاروباری ئەنجوومەنی نوێنەران تاوه‌كو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كرایەوە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی:

کوردی / عربي

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆكی هاوپەیمانێتیی سیادە دەكات ڕۆژی یەكشەممە 11ی ئەیلوولی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێزان محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتیی سیادە كرد.

لە دیدارەكەدا دەرهاوێشتە نەرێنییەكانی بارودۆخی سیاسی لەسەر وڵات و پێویستیی پشتبەستن بە زمانی دیالۆگ و پەیڕەوكردنی شێوازە دەستووری و یاساییەكان تاوتوێ كرا. ئەویش لەپێناو تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان و گەییشتن بە چارەسەری وا كە لە بەرژەوەندیی گەلانی عێراق بێت.

هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە كردەوە ئەویش لەدوای ئامادەسازییە یاساییەكان و بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكانی بەر لە پێكهێنانی حكوومەتێك كە خاوەن سەلاحیاتی تەواو بێت و متمانەی هەموو لایەك لەسەر بەرنامەكانی بێت. جەختیش لە پێویستیی بەردەوامیی كاروباری ئەنجوومەنی نوێنەران هەتا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كرایەوە.

هەردوولاش ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاند بۆ بەشدارییەكی بنیاتنەرانە لە نزیككردنەوەی بۆچوونی هەموو لایەنەكان و هەروەها هەڵنانی هەر هەنگاوێك كە خزمەتی بەرژەوەندیی نیشتیمانی و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و پاراستنی ئاساییشی هاووڵاتیان بكات.

هەر لەو دیدارەدا هاوپەیمانێتیی سەروەری و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئەوە كۆك بوون كە لە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەردەوامدا بن بۆ گەڵاڵەكردنی هەڵوێستی هاوبەش لەپێناو خزمەتكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات.