مەسعود بارزانی: رێز لە بڕیارەکەی سەماحەتی موقتەدا سەدر دەگرین و چاودێری بەرەوپێشچوونەکانی داهاتوو دەکەین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسعود بارزانی: رێز لە بڕیارەکەی سەماحەتی موقتەدا سەدر دەگرین و چاودێری بەرەوپێشچوونەکانی داهاتوو دەکەین

مەسعود بارزانی: رێز لە بڕیارەکەی سەماحەتی موقتەدا سەدر دەگرین و چاودێری بەرەوپێشچوونەکانی داهاتوو دەکەین

مەسعود بارزانی: رێز لە بڕیارەکەی سەماحەتی بەڕێز موقتەدا سەدر دەگرین و چاودێری بەرەوپێشچوونەکانی داهاتوو دەکەین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
مەسعود بارزانی: رێز لە بڕیارەکەی سەماحەتی موقتەدا سەدر دەگرین و چاودێری بەرەوپێشچوونەکانی داهاتوو دەکەین
0

لایک

دوای ئەوەی لەسەر فرمانی موقتەدا سەدر پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر دەستیان لەکارکێشایەوە، مەسعود بارزانی رایگەیاند، رێز لەو بڕیارەی سەدر دەگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە 13-06-2022، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “رێز لە بڕیارەکەی سەماحەتی بەڕێز موقتەدا سەدر دەگرین و چاودێری بەرەوپێشچوونەکانی داهاتوو دەکەین”.

لە کۆتایی هەفتەی رابردوو، موقتەدا سەدر لە وتارێکیدا داواى لە پەرلەمانتارانى رەوتەکەى کرد نامەى دەستلەکارکێشانەوەیان لە پەرلەمان واژۆ بکەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستلەکارکێشانەوەیان دوای رۆژێکیش پەرلەمانتارەکان نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان رادەستی سەدر کرد.

شەوی رابردوو، سەدر فەرمانی بە سەرۆکی فراکسیۆنەکەی کرد کە دەستلەکارکێشانەوەکان پێشکێشی سەرۆکی پەرلەمان بکەن. لای خۆشییەوە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەکانی واژۆکرد.

رۆژی یەکشەممە 12-06-2022، مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و تیایدا بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێکرد.

دوای بڕیارەکەی ئەندامانی فراکسیۆنی سەدری، رۆژی دووشەممە 13ـى حوزەیرانى 2022، محەممەد جەعفەر سەدر، بەربژێرى هاوپەیمانى رزگارکردنى نیشتمان بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە بەربژێریی کشایەوە.