سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامداوە.
لە تویتێکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە کە دوا بە دوای هێرشەکەی شەوی رابردوو، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامداوە و تاوتوێی هێرشەکەیان کردووە.
هاوکات لە تویتەکەدا هاتووە، “لەگەڵ سەرۆک وەزیران بە تەلەفۆن گفتوگۆمان دەربارەی هێرشی دڕۆنی ئەمشەو بۆ سەر خەڵکی سیڤلی هەولێر کرد”.
شایەنی باسە بارزانی راشیگەیاندووە، “هەماهەنگییەکی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا ھەیە بۆ بهرهنگاربوونهوهی کەس و گرووپە تاوانبارەکان . ئێمە پێکەوە کاردەکەین بۆ بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ئەمشەو”.
لەلایەکی دیکەوە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە کازمی لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بە بارزانی راگەیاندووە کە هێرشەکەى سەر هەولێر ئاماژەیە بۆ سووربوونى هەندێک بۆ زاڵکردنى لۆژیکى ئاژاوە
دوێنێ شەو درۆنێکی بۆمبرێژکراو لەسەر رێگای سەرەکی پیرمام – هەولێر کەوتە خوارەوە و بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی، 3 هاووڵاتی برینداربوون و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلیش زیانی بەرکەوتووە.