مەسرور بارزانی: پێویستە وەکو قەوارەیەکی فیدڕاڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی: پێویستە وەکو قەوارەیەکی فیدڕاڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت

مەسرور بارزانی: پێویستە وەکو قەوارەیەکی فیدڕاڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
مەسرور بارزانی: پێویستە وەکو قەوارەیەکی فیدڕاڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە 23-07-2022، لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ بەغداد، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.

لە سەردانەکەیدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، لەگەڵ فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور کرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی حکومەت جەختی لەوەکردەوە کە “دەبێت وەکو قەوارەیەکی فیدراڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکرێت”.

هاوکات، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پشتگیریی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە رێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور دەربڕی کە لە بەرژەوەندی ھەموو ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت.