سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له تویتێكدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی شاری جه‌دده ده‌كات و پاڵپشتی خۆی بۆ برینداران راده‌گه‌یه‌نێت.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویەتی، “سه‌ركۆنه‌ی هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی شاری جه‌دده ده‌كه‌م، پاڵپشتی خۆم بۆ بریندارانی ئه‌م هێرشه مه‌ترسیداره راده‌گه‌یه‌نم”.
هاوکات، بارزانی ئەوەشی دووپاتکردووەتەوە، “له‌پاڵ شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه و ناوچه‌كه به‌گشتی، دژی تیرۆر ده‌وه‌ستینه‌وه”.
دوێنێ هه‌ینی سه‌رۆكایه‌تی ئاسایشی سعودیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، كه‌سێكی داواكراو به‌ناوی (عه‌بدوڵڵا بن زاید عه‌بدولڕه‌حمان به‌كری)، له‌كاتی ده‌ستنیشانكردنی شوێنه‌كه‌ی له‌گه‌ڕه‌كی (ئه‌لسامر) له‌شاری جه‌دده، له رێگه‌ی پشتێنه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوه‌وه له‌كاتی گه‌یشتنی هێزه‌ئه‌منییه‌كان، خۆی ته‌قاندووەته‌وه.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت