سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە داڤۆس لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە و باسیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بەپێی دەستوور کرد.
رۆژی سێشەممە 17ـی کانوونی دووەمی 2023، مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە داڤۆس لهگهڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.
لە کۆڕبەندەکەدا 52 سەرۆکی وڵات و سەرۆکوەزیران و 600 گەورە بازرگانی جیهانی بەشدارن و پێشهاتە ئابووری و سیاسییەکانی جیهان تاوتوێ دەکەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بەپێی دەستوور و کارکردن لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان لە عێراق تاوتوێ کرا.
کۆڕبەندەی داڤۆس بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و سەرووی 250 پانێڵ بەڕێوەدەچن. لە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانى و لەتیف رەشید، د. فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەبوو.